
400 بۆ 500 په‌نابه‌ری كه‌مپی دورگه‌ی سامۆس و لێسڤۆس ڕه‌وانه‌ی كه‌مپی ساكارماگاس له ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنان ده‌كرێن
به پێی بریاری وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان، بریاری وایه له چه‌ند رۆژێكی داهاتوودا، 400 بۆ 500 په‌نابه‌ر له سامۆس و كه‌مپی مۆریا ڕه‌وانه‌ی كه‌مپی سكاراماگاس بكرێن له ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنان. ئه‌مه‌وش دوای ئه‌وه هاتووه، كه وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان، به نیازه تا كۆتای مانگی 3 نزیكه‌ی 2.000 په‌نابه‌ر له كه‌مپه‌كانی دورگه‌كانی یۆنان كه‌متر بكاته‌وه.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان به نیازه چی دیكه ژماره‌ی په‌نابه‌رانی كه‌مپی مۆریا زیاتر نه‌كات و ورده ورده ڕه‌وانه‌ی شار و شارۆچكه‌كانی باكوری یۆنانیان بكه‌ن.
له ئێستادا خێمه بۆ 300 په‌نابه‌ر ئاماده كراوه له كه‌مپی سكاراماگاس نزیك شاری ئه‌سینا، كه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین كه‌مپه‌كانی یۆنان، به‌ڵام به پێی شایه‌تحاڵێكی كورد كه به پشتی-نیوزی ڕاگه‌یاند، په‌نابه‌ره عه‌ره‌به‌كان شه‌وان خێمه‌كان تێك ده‌ده‌ن، وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك چونكه ژماره‌ی دانیشتووی كه‌مپه‌كه زیاتر له 3.000 په‌نابه‌ر ده‌بێت .
به پێی ڕاگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان، خێمه‌كان بۆ كاتێكی كاتی داده‌نرێن، تاكو كابینه له كه‌مپه‌كه بۆیان دروست ده‌كرێت و پلانی سه‌ره‌كی وه‌زاره‌تی په‌نابه‌ران ئه‌وه‌ی، به زوترین كات، له سه‌ر داوای یه‌كێتی ئه‌وروپا ڕێژه‌ی دانیشتوانی كه‌مپه‌كانی دورگه‌كانی یۆنان كه‌م بكرێنه‌وه، به تایبه‌ت كه‌مپه‌كانی سامۆس و لێسڤۆس.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News