په‌نابه‌رانڤیدیۆ
به‌په‌له: په‌نابه‌رێك له سڕبیا به چه‌قۆ كوژرا
په‌نابه‌رێك له بهلیگراد، پایته‌ختی سڕبیا به چه‌قۆ له لایه‌ن هاوڕێیه‌كی خۆیه‌وه كوژرا
به پێی زانیاریه‌كان كه تایبه‌ت ده‌ستی ماڵپه‌ری Pishti-News كهوتووبه، په‌نابه‌ره‌كه ته‌مه‌نی 20 ساڵه و به ڕێگهز ئهڤغانیه. له گه‌ڵ هاوڕێیه‌كیدا له ناو كازینۆدابوو له سه‌نته‌ری شاری بهلیگراد كه به هۆكارێكی نادیاره‌وه، تووشی ده‌مه‌قاڵی بوو له ناو كازینۆكهدا و هاوڕێیه‌كه‌ی به چه‌قۆ له ناو كازینۆكهدا كوشتی و هه‌ڵ هات.
شایه‌تحاڵێك كه نه‌یویست ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بێت به Pishti-Newsi ڕاگه‌یاند: من نزیك كازینۆكه بووم، به چاوی خۆم بینیم كه ته‌رمی په‌نابه‌ره ئهڤغانیهكهیان هێنایه ده‌ره‌وه و ته‌لیفۆنیان بۆ ئه‌مبوڵانس كرد.
له ئێستادا، پۆلیس و هێزه ئه‌منیه‌كانی ئه‌و شاره، شه‌قامه‌كه‌یان داخستووه و به دوای بۆكوژهكه ده‌گه‌ڕێن…
ئه‌م هه‌واڵه نوێ ده‌كرێته‌وه
Pishtiwan Jaf
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News