
ڕێكخراوێكی یۆنانی به ناوی ”جوڵانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران بۆ ڕاستی و دادپه‌روه‌ری” (Refugees Movement for Rights and Justice) رۆژی چوارشه‌ممه 13/03/19 كاتژمێڕ 12:00 نیوه‌ڕۆ، ڕێپێوانێك ساز ده‌كات بۆ به‌رده‌م ئۆفیسی په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپا دژی ئه‌و بریاره‌ی وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان كه له كۆتای مانگی مارسدا بریار وایه 600 كه‌س ده‌ر بكرێن له‌و خاونوانه‌ی كه له ساڵی 2015 وه‌ریان گرتوور له پرۆگرامی ESTIA.
چۆنیه‌تی بریاری ده‌ركردنی ئه‌و په‌نابه‌رانه ده‌توانی له‌م لینكه وه‌ربگری: https://bit.ly/2VLUy52
وه‌ك له ماڵپه‌ری Pishti-News له چه‌ند رۆژێكی رابردوودا بڵاومان كردۆته‌وه، له كۆتای مانگی 3 دا، 600 په‌نابه‌ر له خانوه‌كانیان ده‌ر ده‌كرێن، هه‌ر په‌نابه‌رێك ڕازی بێت به‌م بریاره، بۆ 3 مانگی دیكه موچه وه‌ر ده‌گرێت واته تا مانگی 6, هه‌ر په‌نابه‌رێك ده‌ركردنی ڕه‌ت بكاته‌وه، به زۆره مله ده‌رده‌كرێت و له كۆتای مانگی 3 موچه‌كه‌یشی ڕاده‌وه‌ستێت.
رێكخروه یۆنانیه‌كه كه ده‌یه‌وێت به ڕێپێوانێك ناڕه‌زایی خۆی ده‌ر ببڕێت به‌م بریاره ده‌ڵێت، ئه‌مه بریارێكی ناده‌رپه‌روه‌ری یه‌كێتی ئه‌وروپایه كه ده‌یه‌وێت په‌نابه‌ران له خانوه‌كان ده‌ر بكات و هاوكاری مادیشیان رابوه‌ستێنێت. ئێمه ماڵه‌كان چۆڵ ناكه‌ین و مافه‌كانی خۆشمان له ده‌ست ناده‌ین.
هه‌روه‌ها ڕێكخراوه یۆنانیه‌كه داوا له گشت په‌نابه‌ران ده‌كات، رۆژی 13/03/19 به‌ژدار بێت له ڕێپێوانه‌كه، بۆ ئه‌وه‌ی كۆتای بێنێت به‌م بریاره ناده‌دپه‌روه‌ریه كه تا ئێستا گشت خاڵه‌كانی به فه‌رمی بڵاو نه‌كراونه‌ته‌وه و به فه‌رمیش پلان و چۆنیه‌تی كار كردنی ئه‌م بریاره له هیچ ماڵپه‌ڕێكی حكومی یۆنانیش باس نه‌كراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان ڕایگه‌یاندووه، كه ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه مافی په‌نابه‌رێتیان وه‌رگرتووه بۆیان هه‌یه تا 6 مانگ له خانوه‌كان و كه‌مپه‌كان بمێنه‌وه، پاشان پێویسته روو بكه‌نه ده‌زگا حكومیه‌كان بۆ هاوكاری مادی و به پێی توانه هاوكاریان ده‌كرێت. هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، كه پێویسته ورده ورده ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه مافی په‌نابه‌رێتیان وه‌رگرتووه و خانویان پێدراوه یاخود له كه‌مپ دا، ده‌ربكرێن گشتیان بۆ ئه‌وه‌ی په‌نابه‌ره نوێكانی دورگه‌كان سودمه‌ند بن. هه‌روه‌ها پێدانی موچه و شوێنی مانه‌وه تا هه‌تایه به په‌نابه‌ران، بێ سوده بۆیان چونكه هه‌رگیز به‌و شێوه‌یه تێكه‌ڵی كۆمه‌ڵگای یۆنان نابن.
په‌نابه‌ران ده‌ڵێن كه ماوه‌ی 6 مانگ زۆر كه‌مه بۆ ئاماده كردن و فێر كردنی زمانی یۆنان و دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار له كاتێك دا ئه‌وان له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوڕاست له بارودۆخێكی جه‌نگیدا بوون، بۆیه كارێكی ئه‌سته‌مه له كاتێكی ئه‌وه‌نده كورت دا بتوانن تێكه‌ڵی كۆمه‌ڵگای یۆنان بن.
بریار وایه رۆژی چوارشه‌ممه 13/03/19 كاتژمێر 12:00 ڕێپێوانێك به‌ڕێوه بچێت بۆ به‌رده‌م ئۆفیزی یه‌كێتی ئه‌وروپا دژی بریار ده‌ركردنی په‌نابه‌ران له كه‌مپه‌كان و خانوه‌كان دا.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News