
رۆژنامه‌یه‌كی به‌ناوبانگی نه‌مسا، Der Standard، له ڕاپۆرتێك دا باس له مه‌ترسی زیاد بوونی كۆچبه‌ران و په‌نابه‌ران بۆ وڵاتی بۆسنا و ئه‌وروپا ده‌كات.
له مانشێتی ڕاپۆرته‌كه، ” ڕێگای باڵكان: به‌هار دێت، كۆچبه‌رانیش دێن”, باس له‌وه ده‌كات كه له كاتی به‌هار دا، به‌فری چیاكانی بۆسنیا ده‌توێنه‌وه و سه‌رما نامێنێت، ڕێگه خۆش ده‌بێت بۆ كۆچبه‌ران و په‌نابه‌رانی وڵاتی یۆنان كه به‌نیازن له وڵاتی بۆسنه‌وه ڕوو بكه‌نه وڵاتابی باكوری ئه‌وروپا.
هه‌روه‌ها رۆژنامه نه‌مساییكه ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت، كه نیگه‌رانه له پلانی حكومه‌تی یۆنان كه به نیازه 6.000 په‌نابه‌ر له دورگه‌كانی یۆنانه‌وه ڕه‌وانه‌ی شار و شارۆچكه‌كانی باكوری یۆنان بكات، كه نزیكن له سه‌ر سنوره‌كانی وڵاتانی باڵكان.
له هه‌مان كاتدا، رۆژنامه‌ی ئه‌ڵمانی Deutsche Welle، باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌گه‌ری هه‌یه ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی نزیكن له سه‌ر سنوره‌كانی یۆنان و وڵاتانی باڵكان، به‌ڕێ بكه‌ون به‌ره‌و باكوری ئه‌وروپا. له ساڵی 2018 دا نزیكه‌ی 23.000 په‌نابه‌ر له وڵاتانی باڵكان ده‌ربازی وڵاتانی باكوری ئه‌وروپا بوون.
به‌رپرسێكی UNHCR. نێڤێن كربێنكۆبیچ، له بۆسنا ده‌ڵێت:
له ئه‌مسڵیشدا حكومه‌تی بۆسنا چاوه‌ڕێی زیاد بوونی ڕێژه‌ی په‌نابه‌ران ده‌كات. له سه‌ره‌تای ساڵی 2019 تا 10ی مارس (مانگی ئادار)، 2.300 په‌نابه‌ر گه‌یشتوونه‌ته وڵاتی بۆسنا.
وه‌زیری ئه‌منی بۆسنا، دراگان مێكتیچ، باس له خه‌ته‌رێكی گرنگ و كێشه‌ی گه‌وره‌ی په‌نابه‌ران ده‌كات و ده‌ڵێت، له ئێستا دا زیاتر له 70.000 په‌نابه‌ر هه‌ن له وڵاتی یۆنان، كه ده‌یانه‌وێت سنوره‌كانی وڵاتانی باڵكان ببه‌زێنن به‌ره‌و وڵاتانی سه‌نته‌ری ئه‌وروپا. به‌داخه‌وه یه‌كێتی ئه‌وروپا تا ئێستا نه‌یتوانیه كێشه‌ی په‌نابه‌ران چاره‌سه‌ر بكات به‌و هۆیه‌شه‌وه بۆسنا باجه‌كه‌ی ده‌دات.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News