
حكومه‌تی نه‌رویج بار و دۆخی په‌نابه‌رانی وڵاته‌كی قورس‌تر ده‌كات به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه مافی وه‌رگرتنی موچه‌یان هه‌یه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاتی نه‌رویج ئێرنا سۆلبێرگ (Erna Solberg) ڕایگه‌یاند كه ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له ساڵی 2002ه‌وه له وڵاتی نه‌رویجن پێویسته به باشی زمانی نه‌رویجی قسه بكه‌ن ، ئه‌گه‌ر نا گشت موچه‌كانیان لێ ده‌بڕین.
به پێی رۆژنامه‌ی Nettavisen، له ساڵی 2018 حكومه‌تی نه‌رویج 680 ملیۆن یۆرۆی داوه به موچه‌خۆران له نیوه‌ی ئه‌و بره پاره‌یه بۆ په‌نابه‌ران بووه كه زۆربه‌یان به ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئه‌فریقی و خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی ناوڕاست بوون.
ئێرنا سۆلبێر ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند، كه په‌نابه‌ران به گشتی سودمه‌ندن له موچه‌ی وڵاته‌كه‌مان، هه‌ر كه‌سێكیان به باشی زمانی نه‌رویجی نه‌زانێت، دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆ ئێو ئه‌سته‌مه.
وه‌ك له رۆژنامه‌ی Nettavisenی نه‌رویجی بڵاو كراوه‌ته‌وه، پێویسته هان بدرێن به‌و كه‌سانه‌ی سه‌رو 30 ساڵن هه‌لی كار بدۆزنه‌وه، بۆ ئێو مه‌به‌سته‌ش پێویسته به باشی زمانی نه‌رویجی بزانن.
سه‌رۆك وه‌زیرانی نه‌رویج بۆ په‌نابه‌ران:
پێویسته له‌بیرتان نه‌چێت، كاتێك كه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر موچه وه‌ر ده‌گرن بێ ئه‌وه‌ی هیچ كارێك بكه‌ن، مێكانیزمێكی دیكه به كار دێت. ئه‌وه‌ش واتان لێده‌كات، باور به خۆتان نه‌كه‌ن و داهاتووهیه‌كی باشتر بۆ خۆتان دروست نه‌كه‌ن.
له هه‌مان كاتدا ئۆپزسیۆنی نه‌رویج، ڕازی نه‌بوو به‌م بڕیاره و سه‌رۆك وه‌زیرانی نه‌رویجی تۆمه‌تبار كرد كه، ئه‌مه هه‌ڕێشه‌یه‌كی له په‌نابه‌ران له جیاتی ئه‌وه‌ی كه ده‌رفه‌تی كاریان بۆ بدۆزێته‌وه.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News