په‌نابه‌ران

سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی په‌رله‌مانی ڕاگه‌یاند

دوای ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌مڕۆ پارتی سیریزا كه‌ نزیكه‌ی 4 ساڵه‌ حكومڕانی ده‌كات، له‌ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی و پارێزگاكان و په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌ 24,0% به‌ ده‌ست هێنا به‌راورد به‌ پارتی نێا دیمۆكراتیا (Nea Dimokratia) كه‌ له‌ 32,7% به‌ده‌ست هێنا.
له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئێلێكسیس چیپراس ڕایگه‌یاند:
ده‌نگه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانیدا نه‌بوون. پێویسته‌ یۆنانیه‌كان بڕیار بده‌ن ئایه‌ حكومه‌تێكیان ده‌وێت بۆ هه‌مووان یاخود بۆ چه‌ند كه‌سێكی دیاری كراو. ئێمه‌ هه‌وڵێكی جدیمان دا و بارودۆخی یۆنانمان به‌ره‌و پێشه‌وه‌ برد، به‌ڵام دوای ئه‌م شكسته‌ پێویسته‌ یۆنانیه‌كان بریاری خۆیان بده‌ن كه‌ داهاتوویان له‌ ده‌ستی خۆیانه‌. به‌و هۆیه‌وه‌، له‌ دوای كۆتای حه‌فته‌ی داهاتوو، سه‌ردانی سه‌رۆكی كۆماری یۆنان ده‌كه‌م و لێی داوا ده‌كه‌م به‌ زوترین كات، ڕۆژی هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مانی یۆنان دیاری بكات.
هه‌روه‌ها چیپراس جه‌ختی له‌وه‌ كرد كه‌ له‌ ئێستادا دوو ڕێگا هه‌ن، ڕێگای چوونه‌ده‌ره‌وه‌ له‌ قه‌رزه‌كان یاخود گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ دۆخی تاریكی و ئابوری خراپی ڕابردوو.
له‌ هه‌مان كات دا وتی:
داوامان كرد له‌ یۆنانیه‌كان، متمانه‌ به‌ پلانه‌كه‌مان بكه‌ن، بۆ چاره‌سه‌ری دۆخی ئابوری وڵاته‌كه‌مان به‌ڵام کۆتا بڕیار لەدەستی هاولاتیانە هه‌موو كاتێك. من هه‌وڵی هه‌ڵهاتن ناده‌م، واز ناهێنم به‌ڵكو به‌رده‌وام ده‌بم له‌ هه‌وڵدان بۆ هه‌مووان. من لێره‌م و دووباره‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ چاكسازی وه‌ك هه‌میشه‌ كردوومانه‌.
یۆنانیه‌كان هه‌موو كاتێك پاڵپشتی ئێمه‌ بوون. له‌ ئێستاش دا داوای پاڵپشتی ئه‌وان ده‌كه‌ین به‌ سه‌ربه‌زیه‌وه‌ پێكه‌وه‌ هه‌موومان به‌ڕێبكه‌وین. باوه‌ڕمان به‌ هه‌مووانه‌ و داواش له‌ هه‌مووان ده‌كه‌ین له‌م قۆناغه‌دا پاڵپشتیمان بكه‌ن.
میدیاكانی یۆنان و ئه‌وروپاش، ئه‌م شكسته‌ی ئه‌لێكسیس چیپراس به‌ شكستێكی گه‌وره‌ی ده‌بینن و ده‌ڵێن كه‌ چیپراس به‌ سیاسه‌ته‌كانی نه‌یتوانی متمانه‌ی یۆنانیه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت.
بریار وایه‌ یه‌كشه‌مه‌ی داهاتوو ته‌نیا بۆ شاره‌وانی ئه‌سینا به‌شی دووه‌می  هه‌ڵبژاردن ده‌ست پێبكات و پاشان ئه‌لێكسیس چیپراس داوا له‌ سه‌رۆك كۆماری یۆنان ده‌كات رۆژی هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مانی یۆنان دیاری بكات.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News
زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button