په‌نابه‌ران

سێ قوپتانی ئوكرانی به‌ 400 ساڵ دادگایی كران

 

سێ قوپتانی ئوكرانی كه‌ له‌ مانگی 9 (سێپتێمبه‌ر) ساڵی 2018 له‌ له‌ یۆنان له‌ یه‌ختێك دا به‌ 56 كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ری كورده‌وه‌ نزیك ئاوی گیتیۆ له‌ باشوری شاری پاترا ده‌ستگیر كران، داداگیی كران له‌ دادگای كالاماتا و به‌ 400 ساڵ سزا دران.

چیرۆكی رووداوه‌كه‌:

مانگی سێپتێمبه‌ری 2018 ،یه‌ختێكی 11 مه‌تری به‌  56 كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ری كورده‌وه‌، نزیك ئاوی گیتیۆ سه‌ر به‌ شاره‌وانی مانی (Mani)، به‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌شو هه‌وا ناله‌به‌ر بوو، یه‌خته‌كه‌ ڕاوه‌ستا تاكو كه‌ش و هه‌وا باشتر بێت و به‌ڕێ بكه‌ون به‌ڵام دوای چێند كاتژمێرێك  له‌ لایه‌ن هێزی ده‌ریایی یۆنانه‌وه‌ ده‌ستگیر كران.

به‌ پێی زانیاریه‌كانی پۆلیسی ده‌ریایی یۆنان و دوای لێكۆڵینه‌وه‌، ده‌ركه‌وت كه‌ هه‌ر 3 قوپتانه‌ ئوكرانیه‌كه‌، رۆڵی جیا جیایان هه‌بوو له‌ یه‌خته‌كه‌دا و جارێكی دیكه‌یش له‌ لایه‌ن حكومه‌تی توركیاوه‌ به‌ 7 مانگ سزا درا بوون، بۆیه‌ وه‌ك قوپتانی یه‌خته‌كه‌ ده‌ستگیر كران.

ئوكرانیه‌كان تۆمه‌ته‌كانیان له‌ دادگای یۆنان دا  ڕه‌ت كرده‌وه‌

له‌ رۆژی دادگایی كردنیان، هه‌ر 3 هاوڵاتیه‌ ئوكرانیه‌كه‌، تۆمه‌ته‌كانیان ڕه‌ت كرده‌وه‌ و گوریان كه‌ بار و دۆخی ئابوریان باش نه‌بوو له‌ وڵاته‌كه‌یان بۆیه‌ هه‌ستان به‌ ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره‌ و یه‌كێكیان گوتی كه‌ ڕاهێنه‌ری یانه‌یه‌كی لۆكاڵۆ ئوكرانیا بووه‌ و دووانه‌كه‌ی دیكه‌ كرێكار بوون.

هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاند كه‌ له‌ ئینتێرنێته‌وه‌ ئه‌م كاره‌یان دۆزی به‌و هۆیه‌وه‌ روویان كرده‌ وڵاتی توركیا. له‌وێ فێری قوپتانی كران و پێیان گوترا كه‌ گه‌شتی گه‌شتیاری ده‌كه‌ن. به‌ڵام له‌ توركیا ده‌ستگیر كران له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وراقی فه‌رمیان پێنه‌بوو و حكومه‌تی توركیاش دیپۆرتی نه‌كردنه‌وه‌ بۆ ئوكرانیه‌، به‌و هۆیا، چه‌ند قاچاخچیه‌ك پێی گوتن، یه‌ختێك به‌ 56 په‌نابه‌ره‌وه‌ ره‌وانه‌و یه‌كێك له‌ دورگه‌كانی یۆنان بكه‌ن و پاشان له‌وێ خۆیان ته‌سلیم بكه‌ن و حكومه‌تی یۆنان دیپۆرتی ئوكرانیایان ده‌كاته‌وه‌.

هه‌روه‌ها، ئه‌وه‌شیان وت ، له‌ كاتی گه‌یشتنیان به‌ یه‌كێك له‌ دورگه‌كانی یۆنان له‌ توركیاوه‌، په‌نابه‌ره‌كان به‌ حه‌ماسه‌وه‌ په‌لاماریان دا و لێیان داوا كرد، روو بكه‌نه‌ ئیتاڵیا و نایانه‌وێت له‌ یۆنان ڕاوه‌ستن، بۆیه‌ ئه‌وانیش، گه‌شته‌كه‌یان به‌رده‌وام كرد به‌ره‌و وڵاتی ئیتاڵیا.

دوای ئه‌وه‌ی كه‌ كه‌ش و هه‌وا ناله‌به‌ر بوو، ئوكرانیه‌كان به‌ داوه‌ریان ڕاگه‌یاند كه‌ ده‌رفه‌تێك بوو بۆ ئه‌وان، له‌ لایه‌ن پۆلیس و هێزی ده‌ریایی ده‌ستگیر بكرێن بۆ ئه‌وه‌ی ڕوو نه‌كه‌نه‌ ئیتاڵیا به‌ زۆرمله‌ی په‌نابه‌ره‌كان.

له‌ كۆتاییدا دادوه‌ر پێی ڕاگه‌یاندن: ئێوه‌ ژیانی ئه‌و هه‌موو په‌نابه‌ر و كۆچبه‌ره‌تان خسته‌ مه‌ترسیه‌وه‌، به‌ مه‌به‌ستی بازرگانی و قازانجی مادی خۆتان. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستان خۆ ته‌سلیم كردن بووایه‌ به‌ هێزه‌كانی پۆلیسی یۆنانه‌وه‌، له‌ یه‌كه‌م دورگه‌ی یۆنانه‌وه‌ ئێو كاره‌تان ده‌كرد.

 

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button