سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی یۆنان، كیریاكۆس میچۆتاكیس (Kyriakos Mitsotakis), له پێشانگای نێوده‌وڵه‌تیدا له شاری ساڵۆنیك بۆ میدیاكانی ڕاگه‌یاند كه ئه‌م حكومه‌ته نوێیه، سیاسه‌تی به‌كاردێنێت بۆ دۆخی په‌نابه‌ران له یۆنان.
سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا بۆ میدیاكانی ئاشكرا كرد كه حكومه‌ته‌كه‌ی به نیازه چه‌ند یاسایه‌كی نوێ جێبه‌جێ بكات و ئه‌وه‌ی پێدانی مافی په‌نابه‌ری خێراتر بكات هه‌روه‌ها دیپۆرت كردنیش بۆ توركیا ده‌ست پێبكات.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 08/9/2019 به‌ڕێز میچۆتاكیش گوتی:
ئێمه به‌دواداچوون ده‌كه‌ین بۆ پلانێكی نوێ بۆ پێدانی كۆمه‌كی هاوكاری بۆ په‌نابه‌ران به گشتی. ئه‌م حكومه‌ته نوێیه، سیاسه‌تی جیاوازه له حكومه‌ته‌كه‌ی ڕابردوو. ئێمه پاڵپشتی ڕێكه‌وتنامه‌كه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا و توركیا ده‌كه‌ین و پێمان وایه كه ئه‌وه قازانجی وڵاته‌كه‌مانی تێدایه و هه‌روه‌ها من به‌ڵێنم داوه كه دیپۆرت كردن بۆ توركیاش ده‌ست پێده‌كات.
میچۆتاكیس سه‌باره‌ت به پێدانی مافی په‌نابه‌ری ئاشكرای كرد:
شێوازی پێدانی مافی په‌نابه‌ری ده‌گۆڕدرێت، پرۆسه‌كه زۆر خێراتر ده‌كه‌ین بێ ئه‌وه‌ی كه‌مته‌رخه‌می بكه‌ین له مافه ڕه‌واكانی مرۆڤ. دیپۆرت كردنی كۆچبه‌ران و په‌نابه‌ران بۆ توركیاش ده‌ست پێده‌كات، ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له خاڵه سه‌ره‌كیه‌كانی رێكاوتنامهكهی یه‌كێتی ئه‌وروپا و توركیا.
له هه‌مانكاتدا سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان پلانێكی نوێی ئاشكرا كرد:
شه‌خسی خۆم هه‌ڵده‌ستم به پلانێكی نوێ و هه‌موو سه‌رۆكه‌كانی وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا ئاگادار ده‌كه‌مه‌وه و هه‌وڵ ده‌ده‌م ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه خوار 18 ساڵن و به ته‌نیا له وڵاتی یۆنان ده‌ژین، دابه‌شیان بكه‌م به هه‌موو وڵاتانی ئه‌ندام.
سه‌باره‌ت به سنوره‌كانی له گه‌ڵ توركیا ڕایگه‌یاند:
پێش ماوه‌یه‌ك باڵیۆزی توركیا له ئه‌سینا ڕایه‌گه‌یاند كه توركیا هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ پاراستنی په‌نابه‌ران، به‌ڵام سه‌رۆكه‌كه‌ی پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ده‌دوێت. ئێمه ئاگادارین كه توركیا كه‌مته‌رخه‌مه له سه‌ر پاراستنی سنوره‌كانی بۆیه ئێمه پێویسته سنوره‌كانمان زیاتر بپارێزین.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News