
وه‌زیری ئه‌منی وڵاتی بۆسنا: ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه، دوای به‌هاری ساڵی 2019, لێشاوێكی دیكه‌ی كۆچبه‌ران دروست ببێته‌وه
له لێدوانێك دا، وه‌زیری ئه‌منی وڵاتی بۆسنا دراگان مێكتیچ، ڕایگه‌یاند كه وڵاتی بۆسنا سنوری 1.000 كیلۆمه‌تری هه‌یه له گه‌ڵ وڵاتی كرۆئاتیا، كه ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپایه و له ساڵی 2018 دا، 25.000 كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ر له سنوره‌كانی وڵاتی بۆسنا ده‌ربازی وڵاتی كرۆئاتیا بوون.
هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه‌ش كرد، كه له دوای ساڵی 2015 تا ئێستا, یه‌كێتی ئه‌وروپا نه‌یتوانیه كێشه‌ی كۆچ كردن و كۆچبه‌ران چاره‌سه‌ر بكات.
به پێی وه‌زیری ئه‌منی بۆسنا، له له ساڵى 2019, كۆچ كردنی نایاسایی كۆچبه‌ران به‌رده‌وام بوون و ته‌نیا له مانگی 1 و 2ی 2019 دا، 2.300 كۆچبه‌ر ده‌رباز بوون له سنوره‌كانی بۆسنا بۆ وڵاتی كرۆئاتیا. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، كه له سه‌ر سنوری بۆسنا و كڕۆئاتیا له شاری بیهاچ نزیكه‌ی نزیكه‌ی 3.500 كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ر له 8 كه‌مپ دا هه‌ن.
وه‌زیری ئه‌منی بۆسنا باسی له‌وه‌ش كرد، چه‌ند به‌رپرسێكی یه‌كێتی ئه‌وروپا له كۆبوونه‌وه‌كان دا باسیان له‌وه كردووه كه له ئێستادا 70.000 په‌نابه‌ر له وڵاتی یۆنان ده‌مێننه‌وه و بارودۆخیان خراپه و ژماره‌یه‌كی زۆریان نزیكی سه‌ر سنوره‌كان بوونه‌ته‌وه و مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه له هاوینی ساڵی 2019 دا، روو بكه‌نه وڵاتانی باكوری یه‌كێتی ئه‌وروپا.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌دا، دراگان مێكتیچ ڕایگه‌یاند:
وڵاتی بۆسنا ناتوانێت نه له ڕووی سیاسییه‌وه نه له ڕووی ئابووریه‌وه په‌نابه‌ری زیاتر له خۆی بگرێت به‌ر ئه‌گه‌ر له‌م ساڵ دا ڕێژه‌یه‌كی زۆر روو بكه‌نه بۆسنا و كڕۆئاتیا و سنوره‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپاش داخراوه بن. ئه‌مه كێشه‌ی ته‌نیا بۆسنا نیه به‌ڵكو كێشه‌ی گشت وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپایه.
به پێی زانیاریه‌كانی ماڵپه‌ری Pishti-News, یه‌كێتی ئه‌وروپا تا ئێستا بڕی 9,2 ملیۆن یۆرۆی داوه به وڵاتی بۆسنا بۆ دروست كردنی كه‌مپ بۆ په‌نابه‌ران و كۆچبه‌ران كه ده‌توانن نزیكه‌ی 4.500 كۆچبه‌ر له خۆیان بگرنه به‌ر.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News