په‌نابه‌ران

وڵاتی پۆرتوگال 1000 په‌نابه‌ر له‌ یۆنان وه‌رده‌گرێت

 

 

به‌م زووانه‌ 1000 په‌نابه‌ر له‌ وڵاتی یۆنانه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی پۆرتیگال ده‌كرێن

له‌ چه‌ند ڕه‌ژێكی ڕابردوودا به‌رپرسانی ده‌زگای كاتێخاكی له‌ گه‌ڵ ده‌زگای مافی په‌نابه‌رێتی وڵاتی پۆرتوگال، ڕێكه‌وتنامه‌یه‌كیان واژوو كرد بۆ ناردنی 1000 په‌نابه‌ر له‌ وڵاتی یۆنانه‌وه‌ بۆ وڵاتی پۆرتوگال.

ئه‌م  ڕێكه‌وتنه‌ دوای ئه‌وه‌ هات كه‌ له‌ مانگی 10ی ساڵی 2018, وه‌زیری ناوخۆی پۆرتوگال، ئێدواردۆ كابریتا (Eduardo Cabrita) سه‌ردانی ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنانی كرد و له‌ نزیكه‌وه‌ چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌تی هه‌بوو له‌ گه‌ڵ وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان دیمیتریس ڤیچاس و بارو دۆخی په‌نابه‌رانیان تاو توێ كرد و هه‌ردوولا كۆك بوون له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ داهاتوویه‌كی نزیك دا 1000 په‌نابه‌ر له‌ یۆنانه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی پۆرتوگال بكرێن.

وه‌زریری په‌نابه‌رانی یۆنان ڕاگه‌یاند، كه‌ ئێم خۆره‌ ڕێكه‌وتنه‌ به‌ڵگه‌ نامه‌یه‌كه‌ كه‌ ده‌یسه‌لمێنێت، ئه‌گه‌ر پێكه‌وه‌ كار بكه‌ین، ده‌توانین باشترین ده‌ستكه‌وت به‌ ده‌ستبێنین. بڕوامان وایه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م جۆره‌ ڕێكه‌تونامانه‌ به‌رده‌وام بن له‌ گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا، مێكانیسمێكی گرنگ بۆ دابه‌شكردنی په‌نابه‌ران دروست ده‌بێت.

به‌ پێی زانیاریه‌كانی ماڵپه‌ری Pishti-News, بریار وایه‌ له‌ سه‌ره‌تا دا 100 په‌نابه‌ر ڕه‌وانه‌ی پۆرتوگال بكرێن، له‌وانه‌ی كه‌ داوای مافی په‌نابه‌رێتیان كردووه‌ یاخود ئه‌و په‌نابه‌رانه‌یش كه‌ مافیی په‌نابه‌رێتیان وه‌رگرتووه‌ و له‌ ئێستا دا له‌ نێو كه‌مپه‌كانی یۆناندا ده‌مێننه‌وه‌. یه‌كێتی ئه‌وروپا و كۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپایش به‌م جۆره‌ بریارانه‌ ڕازین و به‌ پێی ڕێنمایه‌كان له‌ سه‌ره‌تاوه‌ خێزانه‌كان ڕه‌وانه‌ی پۆرتوگال ده‌كه‌ن

 

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button