بە‌رپرسی پە‌یوە‌ندیە‌كانی دە‌رە‌وە‌ی یە‌كێتی ئە‌وروپا، فێدێریكا مۆگێرینی، لە كۆبوونە‌وە‌یە‌ك دا لە برۆكسێل راگە‌یاند كە یە‌كێتی ئە‌وروپا لە ساڵی 2019 دا بڕی 2.1 ملیار یۆرۆ بە پە‌نابە‌رانی سوری دە‌بە‌خشێت.
لە‌و بڕە پارە‌یە ، 1.44 ملیپار دۆلار تە‌نیا وڵاتی ئە‌ڵمانیا بە پە‌نابە‌رە سوریە‌كانی دە‌بە‌خشێت.
یە‌كێتی ئە‌وروپا بریاریدا بۆ ئە‌مساڵ بڕی 2.1 ملیار یۆرۆ وە‌ك ھاوكاری مرۆیی بە پە‌نابە‌رانی سوری ببە‌خشێت و لە‌و برە پارە‌یە‌ش 1.5 ملیار رە‌وانە‌ی حكومە‌تی توركیا دە‌كرێت بۆ پە‌نابە‌رە سوریە‌كانی ئە‌و وڵاتە.
بە پێی ڕاگە‌یە‌ندراوی فە‌دە‌ریكا مۆگێرینی، یە‌كێتی ئە‌وروپا 560 ملیۆن یۆرۆ بە‌و پە‌نابە‌رە سوریانە دە‌بە‌خشێت كە لە سوریا كۆچیان كردووە بۆ وڵاتانی دە‌وروبە‌ر، وە‌ك لوبنان و ئوردن و ھاوكاری كە‌مپە‌كانی سوریە‌كانیش دە‌كات كە لە‌و وڵاتانە ھە‌ن.
لە كۆبوونە‌وە‌ی لوتكە‌ی وڵاتانی ئە‌ندامی یە‌كێتی ئە‌وروپا لە سە‌ر كریزی سوریا، وە‌زیری پە‌رە‌بێدانی ئە‌ڵمانیا، گێرد میلە‌ر، رایگە‌یاند، كە وڵاتە‌كە‌ی بڕی 1.44 ملیار دۆلار بۆ پە‌نابە‌رە سوریە‌كان دە‌بە‌خشێت. ئە‌م ھاوكاریە ئە‌ڵمانیا دە‌كات بە دووە‌م وڵات كە ئە‌و بڕە پارە زۆرە بە پونابە‌رە سوریە‌كان دە‌بە‌خشێت.
بە‌ریتانیا بە‌ڵێنی دا 464 ملیۆن یۆرۆ ببە‌خشێت و نە‌مساش 9 ملیۆن یۆرۆ.
بە پێی پرۆژە‌ی نە‌تە‌وە‌یە‌كگرتووە‌كان بۆ ساڵی 2019, UNHCR پێویستی به 4.4 ملیار یۆرۆیه بۆ هاوكاری كردنی 5,6 ملیۆن په‌نابه‌ری سوری كه وڵاتی خۆیان به جێ هێشتووه و روویان كردۆته وڵاتانی توركیا و لوبنان ، ئوردن و هه‌رێمی كوردستان و مسڕ.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌لجیكا له كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا له برۆكسێل ڕایگه‌یاند، كه تا ئێستا شه‌ڕ له سوریا ڕانه‌وه‌ستاوه و هه‌ر جۆره هێرشێكی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ناوچه‌ی ئیدلیب، كاره‌ساتێكی دیكه دروست ده‌كات، بۆیه پێویسته به كێشه‌ی سوریا به شێوه‌یه‌كی سیاسی نه‌ك سه‌ربازی چاره‌سه‌ر بكرێت.
له هه‌مان كاتدا، فێدێریكا مۆگێرینی جه‌خی له‌وه‌ش كرد، كه سوریا یه‌كه‌م مژاری گرنگی ئه‌وروپایه و بودجه‌یه‌كی گه‌وره له لایه‌ن یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ سوریا ته‌رخان كراوه به‌ڵام كاتێك ئه‌و بڕه پاره‌یه به سوریا ده‌درێت، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی وڵاته‌كه له دانوستانه‌كانی جنێف به‌ژدار بێت.
سه‌رچاوه: ئاژانسی یۆنانی amna.gr
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News