
وه‌زیرانی ناوخۆی وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا له هێلسینی پایته‌ختی فینله‌ندا كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئێنجام دا بۆ ئه‌وه‌ی ڕێبكه‌ون له سه‌ر دابه‌ش كردنی په‌نابه‌ران به وڵاتانی ئه‌ندام به شێوه‌یه‌كی یاسایی.
له هێلسینی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ناوخۆی وڵاتانی یه‌كێتی به‌ڕێوه‌چوو بۆ دۆزینه‌وه‌ی مێكانیزمێك بۆ دابه‌شكردنی په‌نابه‌ران به وڵاتانی ئه‌ندام به شێوه‌یه‌كی یاسایی. هه‌ندێك له وه‌زیره‌كان ڕازی نه‌بوون به‌و پێشنیاره هه‌ندێكیان به كلیلی چاره‌سه‌ریان زانی بۆ ئه‌وه‌ی چی دیكه په‌نابه‌ری نایاسایی نه‌منێنێت و ژیانیان نه‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه.
وه‌زیری ناوخۆی فه‌ڕه‌نسا، كریستۆف كاستانێر (Christophe Castaner) به میدیاكانی ڕاگه‌یاند كه هه‌موو وه‌زیره‌كان ڕای بۆچوونی جۆرا و جۆریان هه‌بوو له سه‌ر ئه‌م پرسه، هه‌ندێك له وڵاتان نه‌یانده‌ویست په‌نابه‌ر و كۆچبه‌ر وه‌ر بگرن و به‌شێكی دیكه‌یان پێیان باش بوو هاوكاری زیاتری په‌نابه‌ران بكه‌ن، به‌شێكی دیكه‌یش پێیان وابوو دابه‌شكردنی په‌نابه‌ران به شێوه‌یه‌كی یاسایی ده‌بێته هۆی هاتنی زیاتری په‌نابه‌ران له ده‌ریای ناوڕاسته‌وه بۆ ئه‌وروپا. هه‌روه‌ها كاستانێڕ وتی، بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌م پرۆسه‌یه پێویسته 15 وڵاتی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئێوروپا كۆك بن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م مێكانیزمه ده‌ست پێبكات.
وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ماوه‌یه‌كی زۆره به دوای چاره‌سه‌رێك ده‌گه‌ڕێن بۆ دۆخی په‌نابه‌ران و كۆچ كردنی نایاسایی به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له ئه‌فریقاوه له ده‌ریای ناوڕاسته‌وه ڕوو ده‌كه‌نه ئه‌وروپا.
له ساڵانی ڕابردوو، ئیتاڵیا زۆرترین په‌نابه‌ری وه‌ر ده‌گرت له ده‌ریای ناوڕاسته‌وه به‌ڵام له دوای ئه‌م حكومه‌ته نوێیه، ڕازی نیه په‌نابه‌ری دیكه وه‌ر بگرێت بۆیه داوا ده‌كات له وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپا، ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه ڕووی تێده‌كه‌ن، ڕه‌وانه‌ی ئه‌و وڵاتانه بكات.
ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا پێشنیارێكیان دا به هه‌مووان كه ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی ڕزگار ده‌كرێن له ده‌ریای ناوڕاست دا، وڵاتانی ئیتاڵیا و ماڵتا لێی به‌رپرس بن، به‌ڵام ڕه‌تیان كرده‌وه و وتیان كه له‌وه‌تی سیاسه‌تی دژی په‌نابه‌ران به‌ڕێوه ده‌به‌ن، ڕێژه‌و په‌نابه‌ران و كۆچبه‌رانی نایاسایی له وڵاته‌كانیان دا زۆر كه‌می كردووه.
له هه‌مان كاتدا، هۆرست زیهۆفێر (Horst Zeehofer) وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا ڕایگه‌یاند كه ئه‌م مێكانیزمه ڕێژه‌ی وه‌ر گرتنی په‌نابه‌ران و كۆچبه‌ران له وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌ستنیشان ده‌كات به‌ڵام ئاشكرای ئایه هه‌ر وڵاتێكی ئه‌ندام چێند په‌نابه‌ر له خۆی بگرێت بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س هه‌ست به‌وه نه‌كات كه ئه‌م بڕیاره، بڕیاری سنور كردنه‌وه‌یه.
كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ناوخۆی وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا له هێلسینكی كۆتای هات بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئه‌نجامێكی هه‌بێت به‌ڵام وه‌زیری ناوخۆی فه‌ڕه‌نسا ئاشكرای كرد كه ڕۆژی دووشه‌ممه له پاریس، گفت و گۆ كان به‌رده‌وام ده‌بن و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه به‌ڕێوه ده‌چێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News