
به‌ره‌به‌یانی رۆژی پێنچ شه‌ممه 21/03/2019 كاتژمێڕ 04:00 یه‌ختێك به 44 په‌نابه‌ری كورده‌وه له ناو ئاو دا نزیك ناوچه‌ی كونوپێلی كه نزیكه له شاری پاترا، ده‌ستگیر كران.
به پێی میدیاكانی یۆنان، هێزی پۆلیسی ده‌ریایی یۆنان به‌ره‌به‌یانی رۆژی پێنج شه‌ممه كاتژمێر 04:00 یه‌ختێكی 12 مه‌تریان به‌رچاو كه‌وت له ناو ئاو دا به ئاڵای ئه‌مریكاوه و به 44 په‌نابه‌ری نایاسایی له گه‌ڵ قوبتانێك دا به ڕه‌جه‌ڵه‌ك لێتۆنی.
ده‌ست به جێ ده‌ستگیر كران و ڕه‌وانه‌ی مینای كیلینی كران و تا ئێستا لێكۆڵینه‌وه‌یان له گه‌ڵ ده‌كرێت.
دوای په‌یوه‌ندی كردنمان به مینای كیلینی، به‌رپرسی میناكه به Pishti-Newsی ڕاگه‌یاند، كه زۆرینه‌ی په‌نه‌ابه‌ره‌كان كوردن، 24 پیا و 12 منداڵ و 8 ئافره‌ت. زۆربه‌یان ئه‌وراقی كاتیان پێیه كه تێیدا بریاری دیپۆرت كردنیان له سه‌ره.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News
