
له كۆتای مانگی ئازار دا، به بریاری وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان، 600 په‌نابه‌ر كه تا ێئستا ئاگادار كراون، له ماڵه‌كانیان ده‌رده‌كرێن.
ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا له ماڵپه‌ڕی Pishti-News به ڕاپۆرتێك گشت په‌نابه‌رانمان ئاگادار كرده‌وه كه له كۆتای مانگی 3ی 2019 ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ر كه له ساڵی 2015ه‌وه روویان كردۆته وڵاتی یۆنان و ماڵیان له پرۆگرامی ESTIA وه‌رگرتووه، له له ماڵه‌كانیان ده‌رده‌كرێن. لینكی ڕاپۆرته‌كه: https://bit.ly/2SJZEgg
له ئێستادا ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه مافی په‌نابه‌رێتیان وه‌رگرتووه له پێش مانگی 7ی 2017 و سودمه‌ند بوون له پرۆگرامی ESTIA و ماڵیان وه‌رگرتووه كه به خه‌رجی بودجه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا ئه‌و ماڵانه ده‌دران به په‌نابه‌ران، پێویسته له‌مه‌و دوا خۆیان بژێوی ژیانی خۆیان په‌یدا بكه‌ن و ماڵه‌كان چۆڵ بكه‌ن. به پێی بریاری وه‌زاره‌تی په‌نابه‌ران، ئه‌م بریاره ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێته‌وه كه له ساڵی 2015 له توركیاوه روویان كرده وڵاتی یۆنان و داوای مافی په‌نابه‌رێتیان كردوو و سودمه‌ند بوون له پرۆگرامی ESTIA و ماڵیان پێدرا و له ئێستادا خاوه‌نی مافی په‌نابه‌رێتین له وڵاتی یۆنان.
وه‌ك له رۆژنامه‌ی یۆنانی ”كاتیمێرینی” (Kathimerini) بلاو كراوه‌ته‌وه, له‌مه‌و دوا ئه‌و په‌نابه‌رانه پێویسته ماڵه‌كان چۆڵ بكه‌ن و بژێوی ژیان خۆیان په‌یدا بكه‌ن، چونكه جگه له چۆڵ كردنی ماڵه‌كان، موچه‌كانیشیان لێ ده‌بڕن. هه‌روها، رۆژنامه یۆنانیه‌كه ده‌ڵێت له له چه‌ند مانگی داهاتوودا نزیكه‌ی 8.000 په‌نابه‌ر ده‌كرێنه ده‌ره‌وی ماڵه‌كانیان.
دوای چۆڵ كردنی ماڵه‌كان چی روو ده‌دات؟
تیمی تۆژنامه‌وانی پشتی-نیوز په‌یوه‌ندی به وته‌بێژی UNHCR ستێلا نان‌و (Stella Nanou) كرد و له‌م باره‌یه‌وه پرسیارمان ئاراسته كردن ئایه دوارۆژی ئه‌و په‌نابه‌رانه چی ده‌بێت و چۆن ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه له ماڵه‌كانیان ده‌ر ده‌كرێن هه‌لی كار بدۆزنه‌وه… خاتو نان‌و ڕایه‌گه‌یاند: دوای ده‌ركردنی ئه‌و په‌نابه‌رانه، تا 2-3 مانگ هاوكاری مادیان ده‌كرێت، هه‌ر كه‌سێكیش ئه‌گه‌ر خانوی په‌یدا كردبێت بۆ خۆی، ئێمه وه‌ك UNHCR تا مانگی 6, هاوكاری كرێ خانوه‌كه‌یشی ده‌كه‌ین.
له هه‌مان كات دا سكرتێری گشتی وه‌زاره‌تی په‌نابه‌ران، میلتیادیس كلاپاس (Miltiadis Klapas), ئاشكرای كرد كه ئه‌و كه‌سانه‌ی به بریاری وه‌زاره‌ته‌كه‌مان داوا كراوه ماڵه‌كانیان چۆڵ بكه‌ن، 3 بۆ 4 ساڵ له‌و خانوانه ماونه‌ته‌وه، ژماره‌یه‌كی زۆری په‌نابه‌ر له ئێستادا له دورگه‌كان گیریان خواردووه و خانوی دیكه‌یش نه‌ماوه و ئه‌و په‌نابه‌رانه‌یش فێری ئه‌وه بوون كه هه‌موو خه‌رجه‌كانیان بۆ خه‌رج بكرێت، وه‌ك كرێی خان‌و و ئاو و كاره‌با و خواردنیش.
به پێی وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان، پرۆگرامی ESTIA, له سه‌ره‌تاوه كه دروست كرا، بۆ ئه‌و كه‌سانه بوو كه داوای مافی په‌نابه‌رێتی ده‌كه‌ن و پێدانی خانوش ته‌نیا بۆ 6 مانگ بوو، به‌ڵام جه‌خت له وڵاتی یۆنان كرا و كاته‌كه درێژتر كرا و هاوكاری ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ش كرا كه مافی په‌نابه‌رێتیان وه‌ر گرتووه له خانوه‌كان بمێنه‌وه.
له ئێستادا ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه بریار وایه له كۆتای مانگی 3 خانوه‌كان چۆڵ بكه‌ن ئاگادار كراونه‌ته‌وه و زۆرینه‌شیان بۆ ماوه‌ی 19 مانگ تا 36 مانگ له‌و خانوانه ماونه‌ته‌وه و مافی په‌نابه‌رێتیشیان وه‌رگرتووه. كێشه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه لێره‌وه دروست ده‌بێت، چونكه ژماره‌یه‌كی زۆریان تا ئێستا ΑFM و AMKA یان نیه، بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كاریش ئه‌و دوو بابه‌ته زۆر گرنگن. به‌ڕێز كلاپاس به به‌ڕێوبه‌ری Pishti-Newsی ڕاگه‌یاند كه وه‌زاره‌تی په‌نابه‌ران له پلانی دایه ئاسان كاری بۆ گشت په‌نابه‌ران بكرێت تاوه‌كو AFM و AMKA ده‌ربكه‌ن به شێوه‌یه‌كی خێرایی.
وه‌ك تیمی رۆژنامه‌وانی پشتی-نیوز، په‌یوه‌ندیمان كرد به به‌رپرسی پێدانی خان‌و له رێكخراوی SolidarityNow، خاتو ئێڤا گیاناكاكی (Eva Gianakaki) , ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه له ئێستادا ئاگادار كراونه‌ته‌وه بۆ چۆڵ كردنی خانوه‌كان، هه‌ستیان چۆنه یاخود بریاری چیان داوه بۆ ئه‌وه‌ی بژێوی ژیانی خۆیان په‌ویدا بكه‌ن؟ خاتو گیاناكاكی گوتی:
هه‌ستیان به هیچ شتێك نه‌كردووه چونكه دڵنیان كه قه‌د شتێكی وا روونادات. له نێوان 2 ساڵدا، ئێمه دوو جاری دیكه ئه‌وانمان ئاگادار كردۆته‌وه كه پێویسته ماڵه‌كان چۆڵ بكه‌ن به بریاری وه‌زاره‌تی په‌نابه‌ران، به‌ڵام ئه‌وكات هیچ شتێك نه‌كرا و پێشیان وایه ئه‌م جاره‌ش هیچ ناكرێت، به‌ڵام ئه‌مه‌وث دڵنیایان بكه‌مه‌وه كه بریاره‌كه 100% جێبه‌جێ ده‌كرێت.
له پرسیارێكدا، تا چه‌ند ئاماده‌ن ئه‌و په‌نابه‌رانه ماڵه‌كان چۆڵ بكه‌ن، ئایه فێری زمانی یۆنانی بوون له‌م چه‌ند ساڵانه‌دا؟
خاتو گیاناكاكی، به‌رپرسی پێدانی خان‌و له SolidarityNow, ده‌ڵێت:
زۆربه‌ی په‌نابه‌ره‌كان وا هه‌ست ده‌كه‌ن كه وڵاتی یۆنان، وڵاتی ئامانجیان نیه و لێره نامێنه‌وه، بۆیه هه‌وڵی فێربوونی زمانی یۆنانی ناده‌ن و هه‌وڵ ناده‌ن تێكه‌ڵ بن له گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای یۆنانیدا، به‌و هۆیه‌شه‌وه دوای چۆڵ كردنیان له خانوه‌كان، ژیانیان قورس ده‌بێت.
به پێی وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان، ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه له خانوه‌كان ده‌رده‌كرێن، تا مانگی 6 موچه وه‌ر ده‌گرن، هه‌ر كه‌سێكیش خانوی گرتبێت بۆ خۆی له 01/04/19, حكومعتي يهنان حاوكاري دعكات به 2-3 مانگ له كرێكه‌ش دا، به‌ڵام دواتر موچه‌كه‌یشی ده‌بڕێت و پێویست ده‌كات خۆی بژێوی ژیانی خۆی په‌یدا بكات. پاشان ده‌توانن ناوی خۆیان تۆمار بكه‌ن له حكومه‌تی یۆنان، كه چه‌ند پرۆگرامێكی موچه وه‌ر گرتن هه‌یه، ده‌توانن له‌وێ سودمه‌ند بن به پێی داهات و پێداویستیه‌كانیان. ئه‌و بڕێ پاره‌یه‌ش له لایه‌ن حكومه‌تی یۆنانه‌وه ده‌درێت نه‌ك له UN ئه‌وه…
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News